کازمی پارێزگارێک لە پۆستەکەی دووردەخاتەوە

کازمی پارێزگارێک لە پۆستەکەی دووردەخاتەوە

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەسەن مندبل سریاوی، پارێزگاری بابل لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
کازمی پارێزگارێک لە پۆستەکەی دووردەخاتەوە
0

لایک

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەسەن مندبل سریاوی، پارێزگاری بابل لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

لە نوسراوێکدا کە ئەمڕۆ 28ی ئایار بە واژۆی رائید جوحی، بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیران دەرچووە، ئاماژە بەوە کراوە، ” لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاردراوە بە بەخشینی حەسەن مندبل سریاوی، پارێزگاری بابل لە پۆستەکەیی و فەرمانەکەش لەرۆژی دەرچونییەوە جێبەجێ دەکرێت”.

لەسەر فەرمانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق حەسەن مندبل سریاوی، پارێزگاری بابل لە پۆستەی دورخرایەوە و عەلی وەعد عەلاوی، بەڕێوەبەری گشتیی باجەکانی بابل وەک پارێزگاری بە وەکالەت دەستبەکاربو.

کازمی عەلی وەعد عەلاوی، بەڕێوەبەری گشتیی باجەکانی بابلی وەک پارێزگاری بە وەکالەت راسپارد بۆ ئەوەی ئەرکی بەڕێوەبردنی کاروباری پارێزگاکە لەئەستۆ بگرێت.