کازمی هاوکاریی ئەو سەربازە دەکات کە لە بابل هەوڵی خۆکوشتنی دا

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لەو سەربازەی سوپا کرد کە لە بەردەم شارەوانیی ناحیەی جبلە لە سنووری پارێزگای بابل هەوڵی خۆکوشتنی دا.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لەو سەربازەی سوپا کرد کە لە بەردەم شارەوانیی ناحیەی جبلە لە سنووری پارێزگای بابل هەوڵی خۆکوشتنی دا.

 سەرۆکوەزیرانی عێراق ژمارەیەک وێنەی لەکاتی پێشوازی لەو سەربازەی سوپا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوکردەوە.

کازمی نووسیویەتی، بڕیاریداوە کە چارەسەریی تەندروستی و دەروونیی پێشکەش بە سەربازەکە بکرێت.

ئەو سەربازەی سوپا لە بەردەم شارەوانیی جبلە لە پارێزگای بابل لە باشووری عێراق هەوڵی خۆکوشتنی دا، بەڵام لە لایەن دوو هاوڕێیەوە لەو هەوڵەی خۆکوشتن رزگار کرا.

مستەفا کازمی لەکاتی پێشوازی لەو سەربازەی سوپا ئاماژەی بەوەش کردووە، گوێی لەو سەربازە گرتووە کە چی هۆکارێک وایکردووە ئەو بڕیارە بدات و هەوڵی خۆکوشتن بدات، هەروەها دواتر لایەنە پەیوندیدارەکانی راسپاردووە کە هاوکاری دەروونی و تەندروستیی پێشکێش بکرێت.