کازمی لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکان کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا
كازمی هه‌موو فه‌رمانده‌كانی راسپاردووه به وردی رێنمایی و بڕیاره ئه‌منییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و پارێزگاری له دامه‌زراوه گشتییه‌كانی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، به‌په‌له فه‌رمانده ئه‌منییه‌كانی بانگ كرد بۆ كۆبوونه‌وه و تاوتوێكردنی ره‌وشی نوێی به‌غداد.
نووسینگه‌ی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سه‌رجه‌م به‌رپرسانی ئه‌منیی بانگ كردووه بۆ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی ره‌وشی نوێی وڵات بكه‌ن.
ئەوەش هاتووە، كازمی هه‌موو فه‌رمانده‌كانی راسپاردووه به وردی رێنمایی و بڕیاره ئه‌منییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و پارێزگاری له دامه‌زراوه گشتییه‌كانی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن.
ئەوەش هاتووە، دامه‌زراوه حكومییه‌كان بپارێزن و رێگه نه‌ده‌ن هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ک له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ده‌ستیی به‌سه‌ردا بگیرێت و په‌كبخرێت.
مسته‌فا كازمی، داوایشی له خۆپیشانده‌ران كردووه، ده‌ستبه‌جێ له ناوچه‌ی سه‌وز بكشێنه‌وه و خۆیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان بپارێزن و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.