کازمی داوا دەکات سبەی لایەنە سیاسییەکان لە کۆشکی حکومەت کۆببنەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کازمی داوا دەکات سبەی لایەنە سیاسییەکان لە کۆشکی حکومەت کۆببنەوە

کازمی داوا دەکات سبەی لایەنە سیاسییەکان لە کۆشکی حکومەت کۆببنەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
کازمی داوا دەکات سبەی لایەنە سیاسییەکان لە کۆشکی حکومەت کۆببنەوە
0

لایک

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگهێشتی هەموو هێزە سیاسییەکانی وڵات دەکات کە رۆژی چوارشەممە لە کۆشکی حکومەت کۆببنەوە بۆ گفتوگۆی نیشتیمانی راستەقینە و هەنگاوی هاوبەش بۆ قۆناغی داهاتوو دەست بە دیالۆگێکی جیدی بکەن بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی سیاسیی ئێستا.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە ئەمڕۆ سێشەممە 16-08-2022 بڵاوکراوەتەوە. مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، “لە سۆنگەی بەرپرسیاریێتیی نیشتمانیی هاوبەش کە هەموو عێراقییەکان لەسەر بنەمای پاراستنی یەکێتیی عێراق و ئاسایش و سەقامگیرییەکەی کۆدەکاتەوە، داوا لە برایان لە هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان دەکەم، سبەی چوارشەممە لە کۆشکی حکومەت لە کۆبوونەوەیەکی نیشتمانی بەشداربن بۆ ئەوەی دەست بە دیالۆگێکی جیدی بکەن، ئەوەش لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانی سیاسیی ئێستا”.

ئەوەش دووپات دەکاتەوە، “داوا لە هەموو لایەنە نیشتمانییەکان دەکەم ئاڵۆزیی جەماوەریی و میدیایی رابگرن، دەرفەتی پێویست بدەن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و خستنەڕووی پێشنیازی گونجاو و گفتوگۆی نیشتمانی. بەرژەوەندیی عێراق لەوەدایە زمانی دیالۆگ سەربخرێت، رێگری بکرێت لە دروستبوونی ئاژاوە و ناکۆکی و زیاتر دەرفەتی ئاشتیی نیشتمانی بدرێت و رێگە لە ناکۆکییەکان بگیرێت”.

بۆ هێوربونەوە دۆخەکە و گفتوگۆی نیشتیمانی، چونکە عێراق ئەمانەتێکە لە گەردنی هەمو لایەک و بەرژەوەندی وڵاتیش ئەوە دەخوازێت هەموان دەرفەت بدەن بە هەستی نیشتیمانی، هەروەها رێگری بکرێت لە دروستبونی ئاژاوە و ناکۆکی زیاتر

هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا باسی چەند تەوەرێکیان کرد، لەوانەش دۆخی ئێستای وڵات.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەکەی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوکەدا رایگەیاندووە، “قەیرانەکەمان تاکە قەیران نییە لەم جیهاندا، رەنگە ئاڵۆزتریش هەبووبن، بەڵام بە دانایی و ژیریی سەرکردەکانیان سەرکەوتووبوون و ئەو قۆناغەیان تێپەڕاندووە”.

وتوویەتیشی، “بنبەستی سیاسی رەنگدانەوەی لەسەر حکومەت و نەبوونی بودجە هەیە؛ هەوڵیشمانداوە هەموو ئاڵنگارییەکان لاببەین”.