کازمی داوا دەکات خۆپیشاندانەکەی بەغداد ئاشتیانە بێت
ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه و دژایه‌تی خۆیان بۆ محەمەد شیاع سودانی، كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق ده‌رده‌بڕن
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، په‌یامێكی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌رانی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در كرد. تیایدا هاتووه، داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین، پابه‌ندی به ئاشتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كان بن و پارێزگاری له موڵكوماڵی گشتیی و تایبه‌ت بكه‌ن.
هه‌روه‌ها داوای لێكردوون، ده‌ستبه‌جێ ناوچه‌ی سه‌وز به‌جێ بهێڵن و هێزه ئه‌منییه‌كانیشی راسپاردووه، ره‌وشی گشتیی به گوێره‌ی فه‌رمان و رێسا و رێنماییه‌كان بپارێزن.
مسته‌فا كازمی راشیگه‌یاندووه، هێزه ئه‌منییه‌كان پابه‌ندن به پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و نێرده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێگری له هه‌ر كرده‌یه‌ک ده‌كه‌ن، كه زیان به ئاسایش و سیستمی گشتیی وڵات بگه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه و دژایه‌تی خۆیان بۆ محەمەد شیاع سودانی، كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق ده‌رده‌بڕن.