کازمی بە یاوەری شاندێک گەیشتە موسڵ

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ دانانی بەردی بناغەی فڕۆکەخانەی موسڵ بە شاندێکی یاوەری گەیشتە موسڵ

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ دانانی بەردی بناغەی فڕۆکەخانەی موسڵ بە شاندێکی یاوەری گەیشتە موسڵ.

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 10-08-2022، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێک گەیشتە شاری موسڵ و لەلایەن نەجم جبووری پارێزگاری نەینەوا و بەرپرسانی دیکەی شارەکە پێشوازی لێکرا.

ئامانج لە سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و گەشەپێدانی فڕۆکەخانەی موسڵ دەبێت کە بەهۆی شەڕی داعش زیانی بەرکەوتووە.