مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌ڵامی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی دایه‌وه.
مسته‌فا كازمی له به‌یاننامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه، هێزه ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌كان نابێت رابكێشرێنه ناو ململانێ سیاسییه‌كان و نابنه به‌شێک لێیان و بۆ هه‌میشه ده‌بێت ئه‌ركیان پاراستنی عێراق و تواناكانی و پیرۆزڕاگرتنی خوێنی عێراقیی بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا، كازمی، وه‌ک فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، ئه‌وپه‌ڕی سزای توندی یاسایی به‌سه‌ر هه‌ر كارمه‌ندێكی هێزه ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌كان ده‌سه‌پێنێت، كه پێچه‌وانه‌ی رێنماییه چه‌سپاوه‌كانی ئه‌و بواره بجووڵێته‌وه.
هه‌روه‌ها به پێویستی زانیوه یه‌كه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان وردبینی له كارمهندانیاندا بكه‌ن و رێكاره یاساییه‌كان له دژی سه‌رپێچیكاران بگرنه به‌ر.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا، كازمی به بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌منی و سه‌ربازی بهێنێت، وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاندووه، قه‌ده‌غه‌یه دامه‌زراوه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان هیچ جۆره به‌یاننامه‌یه‌كی رواڵه‌ت سیاسییانه ده‌ربكه‌ن.
ئه‌مشه‌و ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ره‌تیكرده‌وه حه‌شد ببێته لایه‌نێكی قه‌یرانی سیاسی عێراق و راشیگه‌یاند، ئاماده‌ن به‌رگری له دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بكه‌ن و داوایشی له حكومه‌تی عێراق كرد، به‌رپرسیارێتی خۆی به جددی له ئه‌ستۆ بگرێت.
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له باره‌ی چوونی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در بۆ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و تێیدا، رایگه‌یاند، ئێمه نابینه به‌شێک له قه‌یرانی سیاسی وڵات، به‌ڵام پابه‌ندین به پاراستنی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رگری له ده‌وڵه‌ت و رێگرتن له داڕمانی پایه‌كانی ده‌وڵه‌ت و پارێزگاری ئه‌و ده‌ستووره‌ی هه‌موومان سوێندمان خواردووه پابه‌ندی بین و پارێزگاری لێبكه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، حه‌شدی شه‌عبی روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌وان به چاوی پڕبایه‌خه‌وه چاودێری وردی پێشهاته‌كانی قه‌یرانی سیاسی عێراق ده‌كه‌ن و هاوكات جووڵه‌ی ره‌وتی سه‌دریان بۆ به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به پێشوهچوونێكی مه‌ترسیدار و كاره‌ساتبار وه‌سفكردووه.
حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و كه‌سانه‌ی چووبوونه به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری به “گرووپی رێكخراو” وه‌سفكردووه و تۆمه‌تباریشی كردوون به‌وه‌ی به‌شێكیان “چه‌كدار” بوون.
له دووتوێی به‌یاننامه‌كه‌یدا، حه‌شدی شه‌عبی روویكردووه‌ته حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق و داوای كردووه، “به‌رپرسیارێتی خۆی به جددی بگرێته ئه‌ستۆ و پارێزگاری له دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان بكات”.
ئه‌م به‌یاننامه‌یه دوای ئه‌وه هات، كه دوێنێ لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در چوونه به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری و به‌و هۆیه‌وه ئه‌نجوومه‌نه‌كه كاری خۆی راگرت و له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه هه‌نگاوه‌كه‌ی لایه‌نگرانی سه‌در كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.