كازمی له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی یاسای “پشتیوانی ئاسایشی خۆراک” كه پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كراوه رایگه‌یاند، ئه‌م پڕۆژهیاسهیه ده‌بێته پاڵپشتی بۆ رێكخستنه‌وه‌ی بازاڕ و رێگه‌گرتن له دروستبونی گرانی، له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی عێراقی رێز له ته‌واوی ده‌قه ده‌ستورییه‌كان و بڕیاری دادگەی فیدڕاڵی ده‌گرێت.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تیایدا هاتووه، كاره‌كانی حكومه‌تی ئێستای عێراق به گوێره‌ی ده‌ستوور به‌ڕێوه‌ده‌چن، بۆ رێگه‌گرتن له دروستبوونی كێشه‌ی ئابووری به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراک له جیهاندا، حكومه‌ت بۆ ده‌سته‌به‌ری به‌شه‌خۆراک بۆ هاووڵاتیان و دابینكردنی هاوكاری بۆ نه‌پچڕانی كاره‌با له وه‌رزی هاویندا، پڕۆژه یاسای “پشتیوانی ئاسایشی خۆراک”ـی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد.
كازمی راشیگه‌یاند، پڕۆژه یاساكه به گشتی پێكهاتووه له پاڵپشتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی چینی هه‌ژاران، دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ شاره‌كان و هه‌لی كاریش بۆ بێكاره‌كان دابین ده‌كات، جیا له‌وه‌ش هاوكارێكه بۆ رێگه‌گرتن له گرانبوونی نرخی كاڵا و پێشهاته‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.
ئه‌وه‌شی خستووەته‌ڕوو، ده‌سته‌به‌ر نه‌بوونی هه‌موو ئه‌مانه، دروستكردنی به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م كاری حكومه‌ت، ئه‌ركییه‌تی داواكارییه‌كانی گه‌لی عێراق دابین بكات.
وتیشی، “حكومه‌ت داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌كات چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره‌ی عێراق بكه‌ن”.