دوای تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی گۆڕەپانی تەحریری کرد.
بەپێی روونکردنەوەیەکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران، کازمی دوای تەواوبوونی گشت کارەکانی نۆژەنکردنەوەی، خودی خۆی بۆ لەنزیکەوە ئاشنابوون بە ئەنجامەکان لە گۆڕەپانی تەحریر ئامادەیی نیشاندا.
جێی باسە، ماوەیەکی زۆرە نۆژەنکردنەوەی پەیکەری ئازادی کە گوزارشت لە چەندین رووداوی کۆمەڵگە جیاوازەکان دەکات پشت گوێ خرابوو. لەلایەن کۆمپانیا تورکییەکانەوە نۆژەنکرایەوە.