کارەبای 24 کاتژمێری لە بەشێکی هەولێر و دهۆک جێبەجێکرا

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، کارەبای 24 کاتژمێری لە هەولێر(ئەربیل) و دهۆک بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرا.

لە راگەیەنراوێک وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، کارەبای 24 کاتژمێری بە سیستەمی پریبەید (پارەدانی پێشوەختە) لە دوو بازاڕی هەولێر و دهۆک و یەکەیەکی نیشتەجێبوون بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرا.

ئەوەش هاتووە، ئەم هاوبەشانە بە لۆد و بارزۆرییەکی کەمەوە، 24 کاتژمێر کارەبایان هەیە.

هاوکات بۆ ئەم مەبەستە، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا بۆ لە نزیکەوە گوێبستی راوبۆچوون و داواکاری کاسبکاران و خاوەن فرۆشگەکان، سەردانی بازاڕی دهۆکی کرد و گوێبستی کاسبکاران بوو.