کارکردن لە بەشی دووەمی شەقامی 150 مەتری لە تەواوبوون نزیکبووەتەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • کارکردن لە بەشی دووەمی شەقامی 150 مەتری لە تەواوبوون نزیکبووەتەوە

کارکردن لە بەشی دووەمی شەقامی 150 مەتری لە تەواوبوون نزیکبووەتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
کارکردن لە بەشی دووەمی شەقامی 150 مەتری لە تەواوبوون نزیکبووەتەوە
0

لایک

شارەوانی هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی بەشی دووەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر تەواو بێت و بەڕووی هاووڵاتییاندا بکرێتەوە.

لە راگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئاماژەی بەوەداوە، کارکردن لە بەشی دووەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر بەردەوامە و تەواوبوونی کارەکانی شەقامەکە گەیشتووەتە 93%.

جێی باسە، بەشی دووەمی شەقامی 150 مەتری بە درێژی 7.6 کیلۆمەتر کە لە رێگەی نێوان شەقامی سەرەکی شەقڵاوە تاکو شەقامی کۆیە، لە ئێستاشدا 93% کارەکانی تەواو کراوە.

کارکردن لەم بەشانە بەردەوامە:-

  • چینی کۆتایی قیڕتاوکردن.
  • دانانی هێماکانی هاتووچۆ.
  • هێڵکاری شەقام.
  • پەرژینی سەلامەتی.

شارەوانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوەکەدا جەختیشی کردووەتەوە کە بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی پڕۆژەکە کۆتایی بێت و ئەو بەشەش بەڕووی شوفێران و هاووڵاتییاندا بکرێتەوە.