کاتەکانی دەوامکردن لە پارێزگای هەولێر کەمدەکرێتەوە

بە فەرمانی پارێزگاری هەولێر(ئەربیل) ماوەی دەوامی رۆژانە لە مانگی رەمەزاندا کاتژمێرێک کەمدەکرێتەوە و لە 09:00ـی بەیانییەوە دەوام دەستپێدەکات، بەڵام دوو وەزارەت و سنووری ئیدارەی سۆران لەم بڕیارە بێبەش دەبن.

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، "بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، لەسەر فەرمانی بەڕێز پارێزگاری هەولێر، بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی دەوامی فەرمیی دیوانی پارێزگا و سەرجەم قایمقامیەت و ناحیەکان و بەڕێوەبەرایەتی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر".

بەپێی راگەیێندراوەکەی نووسینگەی پارێزگای هەولێر کەمکردنەوەی دەوام بەمشێوەیە دەبێت:

یەکەم: که‌مکردنه‌وه‌ی یه‌ک کاتژمێر ده‌وام، واته ‌کاتژمێر 09:00ی بەیانی دەوامی فەرمی دەستپێدەکات.

دووەم: ئەم بڕیارە کەرتی پەروەردە و تەندروستی و خوێندنی باڵا و سنووری ئیدارەی سۆران ناگرێتەوە.