ژنێکی عەرەب لە سەیرانگەیەکی ئامێدی دەخنکێت
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە، ئافره‌تێكی به‌نه‌ته‌وه عه‌ره‌ب له سه‌یرانگه‌ی ئینشكێ له ئامێدی ده‌كه‌وێته ناو ئاوه‌وه و ده‌خنكێت.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو ئافرەتەی خنکاوە به نه‌ته‌وه عه‌ره‌بە و تەمەنی 20 ساڵە و خەڵکی موسڵـە، له به‌نداوی خارێ له سه‌یرانگه‌ی ئینشكێ سه‌ر به ناحیەی سه‌رسه‌نگ له ئامێدی كه‌وتووەته نێو ئاوه‌وه.
ئافرەتەکە له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی بە مەبەستی گه‌شت و سه‌یران هاتبووه سه‌یرانگه‌ی ئینشكێ.
جێی باسە، ته‌رمی ئافره‌ته‌كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه له‌نێو ئاو ده‌رهێنرا و ره‌وانه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی سه‌رسه‌نگ كرا و دواتریش گواسترایه‌وه بۆ پزیشكی دادی له پارێزگای دهۆک.