ژمارەی گیان لەدەستداوان لە ئێران بەهۆی لافاوەوە روولە زیادبوون دایە

مەهدی خوبیار، بەرپرسی کاروباری رزگارکردن و یارمەتیدانی مانگی سوور لە پارێزگای فارس باشووری ئێران رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی رووباری رۆدبال، تائێستا 21 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2 کەسی دیکەش ونبوون.

مەهدی خوبیار، بەرپرسی کاروباری رزگارکردن و یارمەتیدانی مانگی سوور لە پارێزگای فارس باشووری ئێران رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی رووباری رۆدبال، تائێستا 21 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2 کەسی دیکەش ونبوون.

خوبیار وتیشی، "بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ کە بووەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی ئاو لە بەنداوی رۆدبال و دروستبوونی لافاوێکی ترسناک لە شاری سوڵتان شاهباز، تائێستا 21 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2 کەسی دیکەش ونبوون".

جێی باسە، 30 تیمی رزگارکردن و بەدواداگەڕانی ئاسمانی راسپێردراون بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.