ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بەفربارینەوە لە ئەمریکا گەیشتە 34 کەس
ژمارهی ئهو كهسانهی بەهۆی زریانی بەفرەوە "كه نهوهیهک یهکجار دهیبینێت" لە ئەمریکا گیانیان لهدهستداوه گهیشته 34 كهس.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی سەرما و سۆڵەوە لە ئەمریکا لە سەرما رەقبوونەتەوە گەیشتە 34 کەس، لە هەندێک شوێنیش نزیکەی دوو مەتر و نیو بەفر باریوە. ئەوەش جگە لەوەی کارەبای سەدان هەزار ماڵ بڕاوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی بەرپرسانی ئەمریکا، تائێستا لانیکەم 34 کەس لە 9 ویلایەتی وڵاتەکەدا لە سەرما رەقبوونەتەوە و هۆشداری دەدرێت لەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان بەرز ببێتەوە.
پێشبینی دەکرێت لە ئەمریکا نزیكهی لهسهدا 60ی دانیشتووان بکەونە ژێر کاریگەری سەرمای بە تین "كه نهوهیهک یهکجار دهیبینێت" و کاریگەریی سەرما سنووری کەنەداوە تا سنووری مەکسیک دهگرێتهوه.