ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بەهۆی زریانی بەفرەوە “كه نه‌وه‌یه‌ک یه‌کجار ده‌یبینێت” لە ئەمریکا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته 34 كه‌س.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی سەرما و سۆڵەوە لە ئەمریکا لە سەرما رەقبوونەتەوە [گیانیان لەدەستداوە] گەیشتە 34 کەس، لە هەندێک شوێنیش نزیکەی دوو مەتر و نیو بەفر باریوە. ئەوەش جگە لەوەی کارەبای سەدان هەزار ماڵ بڕاوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی بەرپرسانی ئەمریکا، تائێستا لانیکەم 34 کەس لە 9 ویلایەتی وڵاتەکەدا لە سەرما رەقبوونەتەوە و هۆشداری دەدرێت لەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان بەرز ببێتەوە.
پێشبینی دەکرێت لە ئەمریکا نزیكه‌ی له‌سه‌دا 60ی دانیشتووان بکەونە ژێر کاریگەری سەرمای بە تین “كه نه‌وه‌یه‌ک یه‌کجار ده‌یبینێت” و کاریگەریی سەرما سنووری کەنەداوە تا سنووری مەکسیک ده‌گرێته‌وه.