ژمارەی کۆچبەرانی جیهان 280 ملیۆنی تێپەڕاند

ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە جیهاندا بە هۆکاری جیاجیا لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە کۆچ دەکەن گەیشتووەتە 281 ملیۆن کەس، کە ئەمەش بە رێژەی 3.6٪ـی دانیشتووانی جیهان پێکدەهێنێت.

رۆژی جیهانی کۆچبەران کە 18ـی کانوونی یەکەمە و لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکراوە بەشێوەی جیاواز بەرێوەدەچێت.

بەپێی زانیارییەکانی راپۆرتی رێکخراوی کۆچبەرانی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی 2020ـەوە لە سەرانسەری جیهان 281 ملیۆن کۆچبەر بوونی هەیە، کە ئەمەش بەگوێرەی ساڵی پێشووی 3.5٪ بەرزبووەتەوە.

جێی باسە، لەم ژمارەیەی کۆچبەرانیش 135 ملیۆنیان ژن و 146 ملیۆنیش پیاون.