به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاودێریی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ناحیه‌ی داره‌توو، چه‌ند ژماره‌یه‌كی مۆبایلیان بۆ فریاكه‌وتنی هاووڵاتیان بڵاوكرده‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لافاو، وه‌ک ئاماده‌كارییه‌ک له ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو و باران بارین به‌شێوه‌یه‌كی چڕی چاوه‌ڕوانكراو.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 24ـی تشرینی دووه‌می 2022، له ئاگادارییه‌كدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاودێری پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاندووه، داوا لە هاووڵاتییانی شاری هەولێر ده‌كات، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی لافاو لە شاره‌كه، له‌كاتی پێویستدا پەیوەندی بەو ژمارانەی خوارەوە بکەن:
هه‌روه‌ها شاره‌وانی ناحیه‌ی داره‌تووی شاری هه‌ولێر،داوای له هاووڵاتیانی ناحییه‌كه كردووه، بەهۆی ئەگەری مەترسی دروستبوونی لافاو لە کەندە سرووشتییەکان و رێرەوەکانی ئاوی باران دووربکەونەوە و بچنە شوێنە بەرزەکان.
هه‌روه‌ها داواشیانكردووه له هه‌ر حاڵه‌تێكی پێویستدا په‌یوه‌ندی به‌م ژمارانه‌وه بكه‌ن بۆ به‌هاناوه‌چوونیان: