ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی یەریڤان گەیشتە 65 کەس
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی یەریڤان گەیشتە 65 کەس

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی یەریڤان گەیشتە 65 کەس

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی یەریڤان گەیشتە 65 کەس
0

لایک

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی تەقینەوەکەی یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا گیانیان لەدەستدا بۆ 5 کەس بەرزبووەوە و 60 کەسیش بریندار بوون.

رۆژی دووشەممە 15-08-2022، وەزارەتی بارە لەناکاوەکانی ئەرمینیا رایگەیاند، تاکو ئێستا 4 ژن و پیاوێک گیانیان لەدەستداوە و هێشتاش 19 کەسی دیکە بێسەروشوێنن، ئەوە جگە لەو 60 کەسەی بریندارکراون.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی وەزارەتەکە، بەدرێژایی شەوی رابردوو تیمەکانی فریاکەوتن لە گەڕان بەردەوام بوون و توانیویانە 10 کەس بە زیندوویی لەژێر داروپەردووی بینای رووخاوی مارکێتەکە هێناوەتە دەرەوە.

رۆژی یەکشەممە 14ـی ئابی 2022 وەزارەتی بارە لەناکاوەکانی ئەرمینیا رایگەیاند، تەقینەوەکە لەنێو مارکێتی “سورمالو”ـی تایبەت بە فرۆشتنی یاری ئاگرین روویداوە کە بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە و رووخانی باڵەخانەی مارکێتەکە بەسەر کڕیاران و کارمەندانی نێو مارکێتەکە کە بە دووری دوو کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری سەنتەری شاری یەریڤان.