بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بۆمبێکی چێندراو لە قەزای تارمیە لە بەغدادی پایتەخت بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بە سوپای عێراقیدا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک سەربازی سوپا کوژران و برینداربوون کە ئەفسەرێکی پلە باڵایان تیادایە.
بۆمبەکە لە نزیک مەفرەزەیەکی سەربە سوپای عێراق تەقیوەتەوە و ئۆتۆمبێلێکی سوپای کردووەتە ئامانج کە بەهۆیەوە لیوای فەوجی 59 و دوو لە پاسەوانانی کوژران و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.
جێی باسە، فەریق روکن قەیس محەمداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و فەرماندەی هێزە وشکانییەکان بۆ لەنزیکەوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە گەیشتوونەتە قەزای تارمییە.