ژمارەی تووشبووانی کۆڕۆنا لە عێراق لە بەرزبوونەوەدایە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ژمارەی تووشبووانی کۆڕۆنا لە عێراق لە بەرزبوونەوەدایە

ژمارەی تووشبووانی کۆڕۆنا لە عێراق لە بەرزبوونەوەدایە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ژمارەی تووشبووانی کۆڕۆنا لە عێراق لە بەرزبوونەوەدایە
0

لایک

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 953 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکراوە.

لەراگەیەندراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژە بەوەدراوە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا ژمارەی تووشبواان زیادی کردووە و دوو هەزار و 953 تووشبووی نوێ تۆمارکراوە.

شایەنی باسە لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لەو ماوەیەدا دوو هەزار و 886 تووشبوو چاکبووەتەوە و سێ تووشبووش گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەو ماوەیەدا 15 هەزار و 22 کەس ڤاکسینی کۆڕنایان وەرگرتووە.

تا ئێستا لە عێراق دوو ملیۆن و 432 هەزار و 786 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە، لەو ژمارەیە دوو ملیۆن و 372 هەزار و 11 کەس چاکبووەتەوە و 25 هەزار و 293 کەسیس گیانی لەدەستداوە. هەروەها دە ملیۆن و 963 هەزار و 828 کەس ڤاکسینی کۆڕۆنایان وەرگرتووە.