هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە تەقینەوەکەی سلێمانیدا گیانیان لەدەستداوە بۆ 11 کەس بەرزبووەتەوە.
دوای تهقینهوهی سیستهمی غازی ماڵێک له گهڕهكی كازیوهی شاری سلێمانی، ژمارهی گیانلهدهستدان گهیشته 11 كهس و 12 كهسیش بههۆی ئهم رووداوه برینداربوونه.
تیمەکانی فریاکەوتن بەردەوامم لە هەوڵدان بۆگەیشتن بە ئەو کەسانەی لەژێر سەقف و پاشماوەی خانوەکەدا ماون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئێوارەى دوێنێ پێنجشەممە، بەهۆى لێچون لە سیستمى غاز، تەقینەوە لە ماڵێکى گەڕەکى کازیوەى سلێمانى روویداو بەهۆیەوە جگە لە زیانە گیانییەکان، خانووەکە تەختى زەوى بوو و چەندین خانو و ئۆتۆمبێلیش زیانیان پێگەیشتووە.
تیمەکانى فریاگوزارىش ماوەی 12 کاتژمێرە لە شوێنى رووداوەکەن و لە هەوڵی دەرهێنانی ئەو کەسانەدان کە لە ژێر پاشماوەی خانووەکەدا تا ئێستا دەرنەهێنراون.