چەکدارانی داعش پێشمەرگەیەک دەڕفێنن

بەگوێرەی هەواڵێکی شەفەق نیوز، ئەمڕۆ هەینی، چەکدارانی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێشمەرگەیێکیان لە گوندی "زنانە" کە دەکەوێتە نێوان قەزای کفری و دوزخورماتوو رفاندووە.

ئەوەش هاتووە، ئەو پێشمەرگەیەی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندراوە دانیشتووی گوندەکەیە.

جێی باسە، چەکدارانی داعش چاڵاکییەکانیان چڕکردووەتەوە بە تایبەت لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنیی تیادا بوونی هەیە.