چەند چەکدارێکی داعش لە سنووری پارێزگای کەرکوک هێرشیان کردووەتەسەر گوندێک و دوو دانیشتووی گوندەکەیان رفاندووە.
ئەرجان سەراج، پەیامنێری تەبا لە کەرکوک رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستاچەکدارانی داعش لە نزیک وێستگەی جەبەل بور، دوو هاووڵاتیی کوردیان رفاندووە و تەقەشیان لە جەند ئۆتۆمبێلێک کردووە.
پێشبینی دەکرێت ئەو چەکدارانە هەمان ئەوانە بن کە ئەمڕۆ هێرشیان کردبووە سەر گوندی بهیانلوو له نزیک ناحیەی لهیلان له رۆژههڵاتی كهركوک و پێشمەرگەیەکیان شەهید کردبوو.