چەند کەس بەشدارییان لە مەراسیمەکانی عاشوورا کردووە؟
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • چەند کەس بەشدارییان لە مەراسیمەکانی عاشوورا کردووە؟

چەند کەس بەشدارییان لە مەراسیمەکانی عاشوورا کردووە؟

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
چەند کەس بەشدارییان لە مەراسیمەکانی عاشوورا کردووە؟
0

لایک

جێگری پارێزگاری کەربەلا رایگەیاند، لە رۆژی عاشورا زیاتر لە شەش ملیۆن زیارەتکار سەردانی کەربەلایان کردووە.

لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ سۆمەریە نیوز، عەلی مەیالی، جێگری پارێزگاری کەربەلا ئاماژەی بەوەکرد کە لەرۆژی عاشورا ـدا زیاتر لە شەش ملیۆن زیارەتکار هاتوونەتە کەربەلا و بڕیار وایە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ئامارەکان بەشێوەیەکی وردتر بڵاودەکرێنەوە.

هاوکات مەیالی دەڵێت، “هێزە ئەمنییەکان زیاتر لە 20 کامێرای پێوانی گەرمایان لە سەرتاسەری پارێزگا بڵاوکردەوە. بەر لە رۆژێک شارەکە و شەقامەکانی خاوێنکراوەتەوە. لەکاتی سەردانیکردنی زیارەتکاراندا هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووینەداوە. بەو پێیەش پلانی ئەمنی بۆ شارەکە سەرکەوتوو بووە”.

جێگری پارێزگاری کەربەلا دەشڵێت، “ژمارەی گروپەکان دوو هەزار و 200 دانە بوو، هەروەها زیاتر لە دوو هەزار فەرمانبەری شارەوانی بەشدارییان لە پرۆسەکە کرد. هەروەها 500 بارهەڵگر ئامادەکرابوو، ژمارەی هێزە ئەمنییەکانیش 30 هەزار کەس بوو”.

لەبری ئەمانە، جێگری پارێزگاری کەربەلا عەلی مەیالی باسی لەوە کرد تەنها کێشە ئەوەبوو کە لە کاتی سەردانەکاندا کێشەی کارەبا و ئاو روویداوە.

ئەو راشیگەیاند کە لە مەراسیمەکاندا پیاوێکی بەتەمەن گیانی لەدەستداوە و هۆکاری گیان لەدەستدانەکەش جەڵدەی دڵ بووە.