ژمارەیەك تیرۆریستی سەر بە داعش لە عێراق دەستگیركران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ژمارەیەك تیرۆریستی سەر بە داعش لە عێراق دەستگیركران

ژمارەیەك تیرۆریستی سەر بە داعش لە عێراق دەستگیركران

كانونی دووه‌م 5, 2025 08:29
ژمارەیەك تیرۆریستی سەر بە داعش لە عێراق دەستگیركران
0

لایک

ڕۆژی شەممە، ڕێكەوتی 4ـی کانوونی دووەمی 2025، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویکردەوە، “بە هەماهەنگی ئەمنی شانەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆری دەزگاکەمان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، توانرا 4 تیرۆریستی داواکراو بە گوێرەی مادەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیربکرێن.”

دەزگاکە دەڵێت، “دوای لێکۆڵینەوە، بۆمان دەرکەوت ئەو تیرۆریستانە بەڵگەنامە و ناسنامەی ساختەیان بۆ ئاسانکاریی هاتووچۆکردن و خۆدزینەوە لە چاودێریی ئەمنی بەکارهێناوە.”

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەڵێت، “دوو لەو تیرۆریستانە کارمەندی دەستەی پەرەپێدان و پیشەسازیی سەربازی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بوون لە ویلایەتی ئەنبار. ئەوان لە پیشەسازیی دروستکردنی مووشەکی کاتیۆشا کاریان کردووە کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردندا لە رێگەیەوە هێزە ئەمنییەکانیان کردووەتە ئامانج.”

بەگوێرەی دەزگاکە، “دوو تیرۆریستەکەی دیکە سەر بە ویلایەتی نەینەوا و دیجلەی داعش بوون و، بەشداربوون لە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییانی سڤیل.”

En az 10 karakter gerekli