چوار بەنزیخانەی دیکە بەهۆی خراپی کولێتیەوە لە هەولێر داخران
قایمقامی هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، لە ئەنجامی پشکنینی بەنزینی 48 بەنزینخانە، ژمارەیەکیان بەهۆی دەستکاریکردنی بەنزینەکەیان و خراپیی کوالێتییەکەیان سزادراون.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە میدیاکارانی خۆجێیی راگەیاند، لەم هەفتەیەدا لە کۆی پشکنینکردن بۆ 48 بەنزینخانە 11یان لەلایەن لێژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتیى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و چوار بەنزینخانەش داخراون.
ناوی ئەو بەنزینخانانەی داخراون بریتین لە:
یەکەم/ وێستگەى رزگاری
دووەم/ وێستگەى رۆڤا
سێیەم/ وێستگەى کۆک
چوارەم/ وێستگەى کڵاس
جێی باسە، لە سەرەتای مانگی حوزەیران تاکو ئێستا لە پارێزگای هەولێر 266 بەنزینخانە بەهۆی دەستکاریکردنی کوالێتیی بەنزین سزادراون، هاوکات ئەو چوار بەنزینخانەی داخراون زیاتر لە جارێک سەرپێچییان کردووە و دەستکاریی كوالێتیى بەنزینەکانیان کردووە.