چوار بەنداو لە هەرێم دروستدەکرێن
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم یاداشتی لێكتێگهیشتنی دروستکردنی چوار بەنداوی گرنگ و ستراتیژی واژووکرد.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم یاداشتی لێكتێگهیشتنی دروستکردنی چوار بەنداوی گرنگ و ستراتیژی واژووکرد.
لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە بەنداوەکان بریتیین لە بەنداوی دەڵگە لە پشدەر، بەنداوی خێوەتە لە سلێمانی، بەنداوی مەنداوە لە هەولێر و بەنداوی باکرمان لە دهۆک، بە هەماهەنگی گرووپی نێودەوڵهتیی کۆمپانیاکانی (POWERCHINA) دروست دەکرێن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە ئەنجامدانی ئەم یاداشتانهی لێكتێگهیشتن لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوە بۆ چارەسەری کێشەی گلدانەوەی ئاو و کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی دیاردەی وشکەساڵی و زیادکردنی خەزێنی ئاو و باشتر بەرێوەبردنی ستراتیژی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەم یاداشتانهی لێكتێگهیشتن لە چوارچێوەی یاسا و رێسا بەرکارەکانی حکوومەتی هەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو واژووکراوە، لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیا بەهێزەکانی وڵاتی چین لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ دروستکردنی بەنداوە گرنگ و ستراتیژییەکان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێریی.