چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات

چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات
0

لایک

سبەی سێشەممە کۆبوونەوەیەکی گرنگی چوارچێوەی هەماهەنگی بەڕێوەدەچێت بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، “سبەی سێشەممە هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی هیمام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدەن بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی قۆناغی داهاتووی عێراق”.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، “لیستی ناوی کاندیدەکان کاتژمێر لەدوای کاتژمێر دەگۆڕێت و تا ئەم ساتە لەسەر هیچ ناوێک ڕێکنەکەوتوون”.

رۆژی هەینی رابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە پەرلەمانی عێراق کرد لەم هەفتەیە کۆبوونەوەیەک بکرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق و دوابەدوای ئەوە حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت.