چوارچێوەی هەماهەنگی پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی نێچیرڤان بارزانی دەکات

بە راگەیەندراوێک، چوارچێوەی هەماهەنگی پێشوازیی لە دەستپێشخەرییەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد لەبارەی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و دەستپێکردنەوەی دیالۆگ لە نێوانیان لە شاری هەولێر(ئەربیل).

لە راگەیەندراوێکدا چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، "پێشوازیی لە دەستپێشەخریەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەین، کراوەی بەرامبەر بە هەموو لایەنەکان لەپێناو چارەسەرکردنی قەیرانەکان لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری واقعی کە خۆی لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و بەرژەوەندی گەلی عێراق ببینێتەوە.

دوێنێ یەکشەممە 1ـی 8ـی 2022، نێچیرڤان بارزانی لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو کە وەکو هەرێمی کوردستان ئامادەن و بانگهێشتی لایەنە سیاسییەکانی کرد بۆ دەستپێکردنەوەی دیالۆگ لە هەولێر.