چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ سوودانی تاوتوێی ناجێگری بەهای دۆلار دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ سوودانی تاوتوێی ناجێگری بەهای دۆلار دەکەن

چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ سوودانی تاوتوێی ناجێگری بەهای دۆلار دەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ سوودانی تاوتوێی ناجێگری بەهای دۆلار دەکەن
0

لایک

شەوی رابردوو لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بە ئەمادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی هومام حەمودی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی ئەنجامدراوە و تیایدا بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرسی ناجێگری بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار کراوە.

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکارییەکانی حکومەت بۆ ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2023 بۆ پەرلەمان کراوە.

ئەوەش هاتووە، یەکێکی دیکە لەو پرسانەی چوارچێوەی هەماهەنگی گفتوگۆی لەبارەوە کردووە، تایبەت بووە بە سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ فەڕەنسا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە.