چوارچێوەی هەماهەنگی داوای گفتوگۆکردن لە رەوتی سەدر دەکات

چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، دۆخی ئێستای عێراق مەترسیدارە و بۆ رێگریکردن لەو هەوڵی کودەتای خوێناوی بۆ پێشێلکردنی دەستوور، شەرعیەت و یاساکان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، لە هەمان کاتیشدا چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەستکردن بە بەرپرسیاریەتیی داوای گفتوگۆ لە رەوتی سەدر دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێکدا باس لەوەدەکات، خۆپیشاندانەکەی سبەییان لە دەوروبەری ناوچەی سەوز بە ئامانجی، "رێگریە لە پلانی گوماناوی کودەتا و بەزاندنی دەستوور، شەرعیەت و یاساکان، بەتایبەت کە ئەو دۆخەی ئێستا کودەتا خوێناوییەکانمان بیر دەخاتەوە، ئێمە جەخت دەکەینەوە کە دەستبردن بۆ دەستوور بەزاندنی هێڵی سورە و تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و یاسایە".

جەخت لەوەشکراوەتەوە، "دۆخەکە خەریکە سەردەکێشێت بۆ کودەتا بەسەر شەرعیەت، دەستوور و هەڵبژاردن بەڵام ئێمە بەهەموو توانایەکمانەوە پارێزگاری لە دەستوور، شەرعیەت و پرۆسەی سیاسی دەکەین، هەرکەسێکیش دەیەوێت گۆڕانکاری لە دەستوور بکات دەبێت بە رێگەی دەستوورییەوە بێت".

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، موقتەدا سەدر رایگەیاند، خۆپیشاندانەکان دەرفەتێکی زێڕینە بۆ رەواندنەوەی ستەم و تاریکی، گەندەڵی، تاکڕەوی لە دەسەڵات، لایەنگیری بۆ وڵاتانی دەرەوە، پشک پشکێنە و قوڵکردنەوەی مەزهەبی، بۆیە بۆ ئەوەی کارەساتەکان دووبارە نەبنەوە، ئێستا دەرفەتێکی گرنگە و شۆڕشە خۆڕسکە ئاشتیخوازەکەش وەکو قۆناغی یەکەم ناوچەی سەوزی ئازاد کرد.