چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: لە هەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ بەشداریکردنی رەوتی سەدر لە کابینەی نوێی حکومەت
سەرکردەیەکی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایدەگەیەنێت، لە هەوڵەکانیان بەردەوام بۆ بەشداریکردنی رەوتی سەدر لە کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق، بەڵام تائێستا هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بووە.
عه‌لی فه‌تلاوی سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای ده‌كات، ره‌وتی سه‌در تاوه‌كو ئێستا ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ جۆره دیالۆگ و دانوستانێك له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی تایبه‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ بكات.
وتشی، "هه‌وڵمانداوه به راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له ده‌رگای حه‌نانه بده‌ین، به‌ڵام بێ سوود بووه".
فه‌تلاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، چوارچێوه‌كه‌یان و هێزه سیاسیه‌كانی دیكه هاوڕان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و ده‌رگامان بۆ ره‌وتی سه‌دری تا به‌شداری له‌م حكومه‌ته‌دا بكه‌ن به‌كراوه‌یی ده‌هێڵینه‌وه.
جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، به‌شداریكردنی سه‌درییه‌كان له حكومه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسی گره‌نتی سه‌قامگیری وڵات له‌زۆر رووه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، به‌تایبه‌تی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نایه‌وێت هیچ لایه‌نێكی سیاسی له دەرەوەی حكومه‌ت بێت.