چوارچێوەی هەماهەنگی پێداگری خۆی لەسەر کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی دووپاتکردەوه بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه (19ی ئهیلوول 2022)، سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوونه‌وه و تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئه‌منی وڵاتیان كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرایكردووه، تاوتوێی ئاماده‌كارییه‌كان و گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه كردووه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
هه‌روه‌ها چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختی له‌سه‌ر کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی كرده‌وه وه‌ك تاكه كاندیدی لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌كه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
رۆژی 29ـی ئابی 2022، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاری سیاسی راگه‌یاند. دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی و كوژرانی زیاتر له 30 خۆپیشانده‌ر، لەسەر داوای موقتەدا سەدر رۆژی 30ـی ئابی 2022، سەدرییەکان لە ناوچەی سەوز کشانەوە و کۆتای‌یان بە خۆپیشاندانەکان هێنا.
دوای كۆتایی هاتنی مه‌راسیمه‌كانی چله‌ی ئیمام حوسێن، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت جارێكی‌تر لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، دانوستانه‌كانیان بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، چڕبكه‌نه‌وه.