چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ئاماده‌بونی كازمی لە کۆبوونەوەدان
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ئاماده‌بونی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه و بڕیاریشه پاش كۆبوونه‌وه‌كه، دواین هه‌ڵوێست له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی و كۆتاییهێنان به‌دۆخی ئێستای عێراق رابگه‌یه‌نن.
بە گوێرەی زانیاری میدیا عێراقییەکان، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ئاماده‌بونی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ستیپێكردووه، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م حكومه‌تی ئێستا و ئه‌و گرفتانه ده‌كرێت كه رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش له‌كاتێكدایه كه یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای له په‌رله‌مانتاره‌كانی كرد، ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه، پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ره‌وتی سه‌دریش له په‌رله‌مان، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، رێز له بڕیاره‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در ده‌گرن و به‌رده‌وام ده‌بن لهههنگاوهكانیان بۆ حكومه‌تێكی فراوانی نیشتمانی.