“چارەسەری قەیرانی ئێستای عێراق گەڕانەوەیە بۆ رای گەل”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “چارەسەری قەیرانی ئێستای عێراق گەڕانەوەیە بۆ رای گەل”

“چارەسەری قەیرانی ئێستای عێراق گەڕانەوەیە بۆ رای گەل”

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
“چارەسەری قەیرانی ئێستای عێراق گەڕانەوەیە بۆ رای گەل”
0

لایک

ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، “چارەسەری قەیرانی ئێستای عێراق گەڕانەوەیە بۆ رای خەڵک”.

لە تویتێکدا هوشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەدوای پەیامەکەی سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر کە تیایدا داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

هاوکات زێباری کە کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو بۆ سەرکۆماری عێراق و دواتر لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە مافی خۆکاندیدکردنی لێسەندرایەوە، ئاماژەی بەوە کردووە “داوای یاسایی بەدخوازانە بۆ راگرتنی پرۆژەی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی لە هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی یەکەمی 2021 هۆکاری قەیرانی سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتی ئێستایە”.

هاوکات ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی پشتیوانی خۆی بۆ داواکەی موقتەدا سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دووپات كردووه‌ته‌وه‌ و رایگەیاندووه، “بەڕێز موقتەدا سەدر راست دەکات. چارەسەر گەڕانەوەیە بۆ بنەماکان و دادپەروەریی تەواو و یاسا و رای گەل”.

دوای ئەوەی هاوپەیمانی رزگاری نیشتمان کە لە رەوتی سەدر، هاوپەیمانی سەروەریی و پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتبوو، نەیتوانی حکوومەتی زۆرینە پێکبهێنێت، ئەندامانی فراکسیۆنی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر داوای سه‌ركرده‌ی رەوتەکەیان، موقتەدا سەدر دەستیان لە ئەندامێتی ئەنجوومەنی نوێنەران کێشایەوە.