ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی 47ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان:
پەیامی پیرۆزبایی وەزیری ھەرێم بۆ پێکھاتەکان بەبۆنەی (٤٧)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان
بۆ بەڕێز / پاڤێل جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ بەڕێزان / ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و ئەندامانی سەرکردایەتی
بەبۆنەی 47ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لەناخی دڵەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە بەڕێز سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بەڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و ئەندامانی سەرکردایەتی ئەندام و دۆست و لایەنگرانی حزبەکەتان دەكەین، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە درێژایی مێژووی خۆی رۆڵێکی باڵای ھەبووە لە پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکھاتەکان، هیوای بەرەوپێشچوون و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین لە كار و بەرنامەکانتان بۆ خزمەتگەیاندنی زیاتری بە ئاشتی و تەبایی نێوان پێکھاتەکان.
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن..
ئایدن مەعروف
وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان
01-06-2022