پەیامی هاوخەمی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت بۆ کۆریای باشوور
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پەیامی هاوخەمی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت بۆ کۆریای باشوور

پەیامی هاوخەمی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت بۆ کۆریای باشوور

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
پەیامی هاوخەمی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت بۆ کۆریای باشوور
0

لایک

سەرۆکی هەرێم پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی کۆریای باشوور کرد بۆ ڕووداوەکەی شەوی رابردووی شاری سیئۆل.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تویتێکدا نووسیویەتی “بەناوی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە، لە دڵەوە سەرەخۆشی لە گەل و حکومەتی کۆریای باشوور دەکەم بەهۆی ئەو لەدەستدانە دڵتەزێنەی دەیان کەس لە کاتی ئاهەنگەکانی هالۆوین لە سیئۆل”.

ئەوەشی نووسیوە، “هاوسۆزی و نزاکانم لەگەڵ کەسوکار و دۆستی قوربانییەکانە”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی کۆریای باشوور کرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە تویتێکدا رایگەیاند، “زۆر دڵتەنگم بە لەدەستدانی کەسانێکی زۆر بەهۆی رووداوێکی دڵتەزێنەوە، کە بڕیاربوو لە ساتێکی ئاهەنگێڕاندا لە سیئۆل بەشداربن.

وتیشی، “هاوسۆزم لەگەڵ گەلی کۆریا لەم کاتە سەختەدا”.

شەوی رابردوو لە کاتێکدا هەزاران کەس بۆ ئاهەنگی هالۆوین هاتبوونە سەر شەقامەکان، بەهۆی قەرەباڵغییەوە 146 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 150 کەسی دیکەش برینداربوون.

لە کۆتاییەکانی مانگی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێک چاڵاکی بەبۆنەی هالۆوین لە وڵاتان جیهان بەڕێوەدەچێت کە تیایدا جلوبەرگی جیاواز و ماكیاج بۆ ئەم شەوە بەكاردەهێنرێت.