پەیامی سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق دوای دەستلەکار کێشانەوەی ئەندامانی فراکسیۆنەکە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پەیامی سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق دوای دەستلەکار کێشانەوەی ئەندامانی فراکسیۆنەکە

پەیامی سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق دوای دەستلەکار کێشانەوەی ئەندامانی فراکسیۆنەکە

پعەزاری: شتگیری بڕیارەکەی رێبەری رەوتی سەدر دەکەن بۆ دەستلەکارکێشانەوەی فراکسیۆنەکەیان لە پەرلەمان

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
پەیامی سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق دوای دەستلەکار کێشانەوەی ئەندامانی فراکسیۆنەکە
0

لایک

سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پشتگیری بڕیارەکەی رێبەری رەوتی سەدر دەکەن بۆ دەستلەکارکێشانەوەی فراکسیۆنەکەیان لە پەرلەمان.

حەسەن عەزاری، سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق، دوای ئەوەی شەوی رابردوو نامەی دەستلەکارکێشانەوەی سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنەکەی پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمان کرد و داواکارییەکانیان پەسندکرا، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەناوی خۆم و سەرجەم خوشک و برایانم لە فراکسیۆنی سەدر سوپاسی سەرۆکی رەوتی سەدر دەکەین بۆ ئەوەی پێشکەش بە ئێمە و بە گەلی عێراقی کرد، ئێمە هەمیشە ئامادەی جێبەجێکردنی هەر ئەرکێکین پێمان بسپێرێت”.

عەزاری راشیگەیاند، “سوپاس و پێزانین ئاراستەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سەدر دەکەم کە لەئاستی بەرپرسیارێتیدا بوون”. و وتیشی، “لێرەوە دەیڵێم بە قسەو بە کردەوەش پشتیوانی خۆمان بۆ بڕیارەکەی سەید سەدر رادەگەیەنین”.

جێی باسە، شەوی رابردوو حەسەن عەزاری، لەسەر فەرمانی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دەستلەکارکێشانەوەی تەواوی ئەندامانی فراکسیۆنەکەیانی پێشکەش بە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان کرد و ناوبراویش واژۆی قبووڵکردنی لەسەر داواکەیان کرد.