پەروەردە کاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی کۆتایی پۆلە ناکۆتاکان و پۆلی 12ی راگەیاند

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە و پەیمانگەکان بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی پەروەردە، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولی یەکەمی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 8/5/2022 دەستپێدەکات.

وەزارەتی پەروەردە راشیگەیاندووە، تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی نیشتمانی پۆلی نۆیەم و تاقیکردنەوەکانی تیۆری کۆتایی ساڵی پەیمانگەکان ( خولی یەکەم) لە 10/5/2022 دەستپێدەکات.