په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق رۆژی 27-09-2022، كۆده‌بێته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای په‌روه‌رده و فێركاری ده‌كات.
له‌راگه‌یاندراوێكدا، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكرده‌وه،
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (52) و ماددەكانی (54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (4)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (10)ی به‌یانیی رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 27-09-2022 به‌م شێوه‌یه بێت:
• بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.