پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خولی پاییزەی دەکاتەوە، خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ چەند پرۆژە یاسایەک دەکات.
بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ـی ئەیلولی 2022، پەرلەمانی کوردستان- عێراق کۆببێتەوە و خولی پایزەی بکاتەوە.
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان وتارێک پێشکەش دەکەن بەبۆنەی کردنەوەی خولی پایزە و دواتریش پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای کار لە هەرێمی کوردستان – عێراق و پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (14)ی ساڵی 2008 دەکات.