پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێرکاری دەکات

دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان - عێراق دەستی پێكرد و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق) دەكات.

بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (7)ی ئاساییی خولی پایزە رۆژی 02-10-2022 بەمشێوەیە دەبێت:

بەرنامەی كار..

بەپێی حوكمی ماددەی (5) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (16) و بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (18) و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم) لە ماددەی (20) و ماددەكانی (47 و 48) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (52) و ماددەكانی (54، 55، 56، 57) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (7)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم لە ‌خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 02-10-2022 بەم شێوەیە بێت:

• بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، بەپێی حوكمی ماددەكانی (87، 88، 89، 97) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.