ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و یه‌كێک له‌و بابه‌تانه‌ی به‌نیازه تاوتوێی بكات، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئینته‌رنێت و به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵێتییه‌كه‌یه‌تی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ـی كانوونی دووه‌می 2023 كاتژمێر 01:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌ی كاره‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، شه‌ش بابه‌ت و برگه‌ی جیاواز له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێده‌كرێن و یه‌كێک له‌و بابه‌تانه كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئینته‌رنێت و به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵێتییه‌كه‌یه‌تی.
ئیبراهیم میرانی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بە نیازن تاوتوێی کەمکردنەوەی نرخی یەکەکانی ئینتەرنێت و دەستەبەرکردنی خێرایی و کوالێتی بکەن کە هاوتەریبن لەگەڵ خواستی هاووڵاتیان.
رۆژی 22ی تشرینی دووه‌می 2022، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، بریاریانداوه باجی سه‌ر كارته‌كانی مۆبایل هه‌ڵبگیرێت.