ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پۆستی بە وەکالەتی لە ئیحسان عەبدولجەبار وەکو وەزیری دارایی وەرگرتەوە.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا، دیاریكردنی ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وەزیری نەوتی وەک وەزیری دارایی بەوەکالەت بەکۆی دەنگ رەتکردەوە و بریاریدا ئەنجومەنی وەزیران وەزیرێکی دیكه به‌وه‌كاله‌ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وەزارەتی دارایی دیاری بكات.
لەمیانی کۆبوونەوەی ئه‌مڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا بڕیاردراوه به ره‌تكردنه‌وه‌ی ئیحسان عه‌بدولجه‌بار بۆ پۆستی وه‌زیری دارایی به‌وه‌كاله‌ت كه پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ ئه‌و ئه‌ركه راسپێردرابوو.
لە کۆبوونەوەکەشدا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریداوه حكومه‌تی عێراق پابه‌ند بكات به دیاریكردنی وه‌زیرێكی دیكه به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی پۆستی وه‌زیری دارایی عێراق به‌وه‌كاله‌ت.