پەرلەمانی عێراق سێ رۆژ پرسه‌ راده‌گه‌یه‌نێت و داوایه‌کیش ئاراسته‌ی كازمی ده‌كات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پەرلەمانی عێراق سێ رۆژ پرسه‌ راده‌گه‌یه‌نێت و داوایه‌کیش ئاراسته‌ی كازمی ده‌كات

پەرلەمانی عێراق سێ رۆژ پرسه‌ راده‌گه‌یه‌نێت و داوایه‌کیش ئاراسته‌ی كازمی ده‌كات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
پەرلەمانی عێراق سێ رۆژ پرسه‌ راده‌گه‌یه‌نێت و داوایه‌کیش ئاراسته‌ی كازمی ده‌كات
0

لایک

محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سێ رۆژ ماته‌مینی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران راگه‌یاند و داوای له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش كرد، ماته‌مینی گشتی له‌ وڵات رابگه‌یه‌نێت.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌‌ی به‌وه‌كردووه‌، له‌سه‌ر داوای ژماره‌یه‌ک له‌ په‌رله‌مانتاران، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سێ رۆژ ماته‌مینی له‌ناو ئه‌نجوومه‌ن راگه‌یاندووه‌، بۆ گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ک له‌ خۆپیشانده‌ران و ئه‌ندامانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ماوه‌ی رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی داوا له‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كات بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ماته‌مینی گشتی له‌ وڵات رابگه‌یه‌نێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، شاندێكی ره‌وتی سه‌در به‌ نوێنه‌رایه‌تی موقته‌دا سه‌در، به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوخه‌می بۆ خێزانه‌كانیان، به‌شداریان له‌ پرسه‌ی كوژراوانی ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی به‌غداد كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (31ـی ئاب 2022)، ساڵح محه‌ممه‌د عێراقی، وه‌زیری سه‌در هێرشێكی توندی كرده سه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه‌ داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند، ئه‌وان قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كان وه‌ك تیرۆریست یان زایۆنی ده‌بینن، ئه‌گه‌ر ماته‌مینی رانه‌گه‌یێنن، ئه‌وا له‌مه‌و به‌دواوه‌ وه‌ک ره‌وتی سه‌در ده‌بینه‌ دوژمنی یه‌كه‌میان.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی دوێنێ (30ـی ئاب 2022)، موقته‌دا سه‌رد له‌ باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ رایگه‌یاند، بكوژ و كوژراوانی نێو خۆپیشاندانه‌كان هه‌ردووكیان ده‌چنه‌ نێو دۆزه‌خه‌وه‌، دواتر له‌ په‌یامێكدا، داوای مافی “شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كانی” له‌ لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند به‌و پرسه‌ كرد وه‌ك كه‌مترین قه‌ره‌بوو‌ بۆ خێزانه‌كانیان‌.