پێکهاتەی تورکمان لە پەرلەمان: بە دەستکاریکردنی کورسی کۆتا زیان بە خۆتان دەگەیەنن
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • پێکهاتەی تورکمان لە پەرلەمان: بە دەستکاریکردنی کورسی کۆتا زیان بە خۆتان دەگەیەنن

پێکهاتەی تورکمان لە پەرلەمان: بە دەستکاریکردنی کورسی کۆتا زیان بە خۆتان دەگەیەنن

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کە سەر بە پێکهاتەی تورکمانە، لەبارەی دەستکاریکردنی کورسی کۆتای پەرلەمان هۆشداری دایە لایەنەکان کە بە دەستکاریکردنی کورسی کۆتا زیانیان پێدەگات.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
پێکهاتەی تورکمان لە پەرلەمان: بە دەستکاریکردنی کورسی کۆتا زیان بە خۆتان دەگەیەنن
0

لایک

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کە سەر بە پێکهاتەی تورکمانە، لەبارەی دەستکاریکردنی کورسی کۆتای پەرلەمان هۆشداری دایە لایەنەکان کە بە دەستکاریکردنی کورسی کۆتا زیانیان پێدەگات.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە دانیشتنی پەرلەمان لە دوای 3 مانگ وەستان دەستیپێکردەوە، پێکهاتەکانی تورکمان و کلد و ئاشوور و ئەرمەن لە پەرلەمانی کوردستان-عێراق، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیان لەبارەی کوورسی کۆتای پەرلەمان و مافەکانی پێکهاتەکان ئەنجامدا.

لە میانی کۆنفرانسە رۆژنامەوەنییەکەدا، ئازاد کورەچی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان-عێراق لەسەر پێکهاتەی تورکمان باسی لە کورسی کۆتای پەرلەمان کرد و ئاماژەی بەوەدا، “ئەو کورسیانەی کۆتا کاتی خۆی تایبەت کرا بۆ تورکمان و کلد و ئاشوور و ئەرمەن، بە رێەککەوتنی نێوان لایەنکان بووە، بەڵام دیارە ئەم رێککەوتنە لە ئێستادا لە نێوان حیزبە کوردییەکان تێکچوە، بۆچی کاتی خۆی ئەو کورسیانەتان بۆ ئێمە تایبەت کرد و ئێستا پەشیمان دەبنەوە؟”.

ئازاد کورەچی راشیگەیاند، “من هەموو کات دیڵێم هار کاتێک حیزبە کوردییەکان لەنێوان خۆیان کێشەیان نەبێت ئێمە لەبیر دەکرێین، هەر کاتێک لە نێوان خۆیان کێشەیان دەبێت کورسی کۆتای پێکهاتەکان دەبێت بە کێشە، بەڕاستی دەمانەوێت هیچ لایەنێک کێشەی ئێمە چارەسەر نەکات، خۆمان کێشەکانمان چارەسەر دەکەین”.

هاوکات باسی لەوەشکرد، “ئێمە وەک تورکمانەکان و کلد و ئاشوور و ئەرمەن، هەرێمی کوردستانمان جوان کردووە، ئەگەر بێتو ئەو پەرلەمانە پێکهاتەکانی تێدا نەبێت ناوی دەبێتە پەرلەمانی کورد، نابێتە پەرلەمانی کوردستان، بە دەستکاریکردنی کورسی کۆتا زیان بە خۆتان دەگەیەنن، ئەگەر کورسی کۆتا زیادیش بکرێت بەهیچ جۆرێک نابینە هەرەشە بۆ سەر هیچ لایەک”.