پێنج کەس لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا
ئەمرۆ شەممە 01-10-2022، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند، لەمیانی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای نێوان دەربەندیخان - سلێمانی پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
مقه‌ده‌م جاسم محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان، بە ئاژانسێکی میدیای راگەیاند، ئەمرۆ کاتژمێر 11:00 لە نزیک گوندی سیادە لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی بارهەڵگر و تۆیۆتا پێنج کەس گیانیان لە دەستدا کە سەرجەمیان سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، "سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كان كه گیانیان له‌ده‌ستداوه پێده‌چێت پێشمه‌رگه بن و جلوبەرگی سه‌ربازیان له‌به‌ره و تا ئێستا ناسنامه‌كانیان نه‌خراوه‌ته‌ڕوو".
وتیشی، تیمه‌كانی هاتووچۆ بۆ ده‌ستنیشانكردنی لایه‌نی خه‌تاباری ئه‌و رووداوه له شوێنی رووداوه‌كه‌ن و هێڵكاری ده‌كه‌ن.