بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای میسان رایگەیاند، بەهۆی کێشە و نانەوەی گرژی خێڵەکی لە پارێزگاکە، پێنج کەس لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.
پۆلیسی میسان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “لەمیانی بەدواداچوونە وردەکان و هەماهەنگیی لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی بەشی پۆلیسی قەزای عەلی رۆژئاوا و بنکەی پۆلیسی ناحیەی کەمیت و بەیارمەتی فەوجی پۆلیسی فریاکەوتن، توانرا پێنج تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە دەستیان هەبوو لە کوژرانی دوو هاووڵاتی و برینداربوونی یەکێکی دیکە لە ئەنجامی گرژی خێڵەکی”.
شایەنی باسە، ئەو رووداوە لەنێوان تاکەکانی یەک خێڵدا روویداوە و تائێستاش هێزە ئەمنییەکان بەدوای تۆمەتبارەکانی دیکەدا دەگەڕێن.