پێنج ئه‌ندامی جووڵانەوەی ئیمتیداد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌یان له جووڵانەوەکەیان راگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌شیان بۆ به‌لاڕێدا بردنی ئیمتیداد له‌و ئامانجانه‌ی بۆی دروستبووه گه‌ڕانده‌وه.
جووڵانەوەی ئیمتیداد هێزێكی نوێیه له عێراق و له یه‌كه‌مین به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی‌دا توانی 9 كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت، له‌باره‌ی به‌شداریكردنی له پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانیدا پێشتر رایگه‌یاندبوو، “هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هێزه دێرینه‌كان پێكناهێنین كه تۆمه‌تبارن به گه‌نده‌ڵی، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانمان به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن دروست ده‌كه‌ین”.
جووڵانەوەی ئیمتیداد له‌پاڵ چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیی دیكه كه به خۆیان ده‌ڵێن لێكه‌وته‌ی خۆپیشاندانه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی تشرینی 2019 له عێراق به پێچه‌وانه‌ی به‌شێكی زۆری لایه‌نه‌كانی لێكه‌وته‌ی ئه‌و خۆپێشاندانانه بڕیاریان دا له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌شداربن، بۆیه ئیمتیداد له‌گه‌ڵ جووڵانەوەی ئیشراق كانون پێكه‌وه 15 كورسی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێنا، جیا له‌وانیش ژماره‌یه‌ک له كاندیده ده‌رچووه سه‌ربه‌خۆكانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان خۆیان به هه‌ڵقوڵاوی خۆپیشاندانه‌كانی تشرین ناوده‌به‌ن.
جگە لە علا‌ء الركابي، ئەمینداری جوولانەوەی ئیمتیداد کە لە پۆستەکەی لادرا، ناوی ئەو ئەندامانەی کە دەستلەکار کێشانەوەی خۆیان لە جووڵانەوەکە راگەیاندووە بریتین لە:
داود العيدان، محمد نوري، نيسان الزاير، ندا‌ء الكريطي و كاظم الفياض دەستلەکار کێشانەوەی خۆیان لە جووڵانەوەکە راگەیاند.